کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتورێکی کورد لە سوئید دڵێکی دەستکردی دروست کرد

10:52 - 17 سەرماوەز 2720

دوکتور "ئازاد نەجاڕ" پزیشکێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوئیدە کە دڵێکی دەستکردی دروست کردووە و لە تاقیکارییەکاندا سەرکەوتوو بووە.

ناوبراو وتوویەتی: "هەندێک نەخۆشم دەدیت کە ئازاری دڵیان هەبوو، ئەوەش بوو بەهۆی ئەوەیکە من بیر لە دروستکردنی دڵێکی دەستکرد بکەمەوە".

ئەو دڵە دەستکردە بۆ تاقیکاری لە جەستەی بەرازێکدا تاقی کراوەتەوە و هیچ کێشەیەکی نەبووە.

دوکتور "ئازاد نەجاڕ" خەڵکی شاری "زاخۆ"ی کوردستانی باشوورە. ناوبراو لە زانکۆی "مووسڵ" لە ڕشتەی پزیشکیدا دەرسی تەواو کردووە.

ناوبراو ساڵی ١٩٩٥ی زایینی ڕۆیشتووەتە سوئید و زیاتر لە ١٥ ساڵە لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە کار دەکات.