کوردستان میدیا: خه‌ڵکی گوندی مه‌لا عیسا له ناوچه‌ی شنۆ، پێش‌گیرییان له دانانی بنکه‌ی به‌سیج له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رێژیم له نێو گونده‌که‌یاندا کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هێزه‌کانی رێژیمی له گوندی مه‌لا عیسا سه‌ربه شاری شنۆ، چه‌ندین جار هه‌وڵی دانانی بنکه‌ی به‌سیجیان له‌و گونده داوه که هه‌موو جارێک له‌گه‌ڵ دژایه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانێی خه‌ڵک به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
هێزه‌کانی رێژیم و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانیان که‌له دانانی بنکه‌ی به‌سیج له مزگه‌وت و نێو ئاوایی بێهیوا ده‌بن، به‌ناچاری له قه‌راخ گۆڕستانی گوند بنکه‌که‌یان داده‌نێن.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران به توندتر بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامیی ئه‌مریکا و ئیسراییل بۆسه‌ر بنکه ناوکییه‌کانی ئه‌و رێژیمه، به مه‌به‌ستی پێشگیری له ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شنه سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان، ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستانی به توندی ئه‌منیه‌تی کردووه.