![](/weney-mallperr/12445.jpg)
كوردستان میدیا: قه‌یرانی سووریه بووه‌ته زەلكاوێكی سیاسی و تاوانی جه‌نگی و وڵاتانی ڕۆژئاوایی له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ریی ئه‌م قه‌یرانه له ڤییه‌ندا، خه‌ریكی دانووستان و وتووێژن و ڕێژیمی ئێرانیشیان بۆ به‌شداری له‌م وتووێژانه بانگهێشت كردووه، ئەوەش ناڕه‌زایه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆپۆزیسیۆنی سووریه له‌هه‌مبه‌ر به‌شداریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له دانووستاندنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌مه‌ڕ قه‌یرانی سووریه كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ٨ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٤ی هه‌تاوی له ڤییه‌ن به‌ڕێوه بچێت، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئاماده‌بوونی ڕێژیمی ئێران ده‌بێته هۆی پێكهێنانی كۆسپ له ڕێگه‌ی ڕه‌وتی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ریی و كۆتایهاتنی قه‌یرانی سووریه.
هۆ‌شام مه‌روەیی جێگری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌ته‌وه‌یی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان و شۆڕشی سووریه، ڕه‌خنه‌ی له هه‌رچه‌شنه به‌شداریی ئێران له دانووستاندنه‌كاندا گرت و ڕایگه‌یاند: ڕێژیمی ئێران ڕاگه‌یه‌نراوی ژێنێف به فه‌رمی ناناسێ و به‌شداریی ئێران له كۆنفڕانسی ڤییه‌ندا ده‌توانێ كۆسپێ بێت له‌به‌رده‌م ڕه‌وتی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا.
ناوبراو له درێژه‌دا زیادی كردووه كه ڕێژیمی ئێران ته‌نیا یه‌ك گه‌ڵاڵه‌ی هه‌یه و ئه‌ویش مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده له ده‌سه‌ڵاتدا و باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریه نییه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، پاش كوژرانی چه‌ندین كه‌س له فه‌رمانده‌ران و كادیره باڵاكانی سوپای پاسداران له سووریه، حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش له به‌سیجییه‌كانی ئه‌م وڵاته، له سووریه‌دا كوژراون.
ناوی كوژراوانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌سیج و سوپای ڕێژیمی ئێران بریتین له، موحه‌ممه‌د ڕه‌زا عه‌سكه‌ری فه‌رد له خوڕڕهمشارهوه، جه‌ببار عه‌راقی له خووزستانه‌وه، حه‌میدڕه‌زا داییتهقی له ئیسفه‌هانه‌وه، پوویا ئیزه‌دی له له‌نجان و ئه‌بووزه‌ڕ ئه‌مجه‌دیان.
به هه‌ژماركردنی ئه‌م كوژراوه نوێیانه‌ی هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران، ژماره‌ی هێزه ئێرانییه‌كانیە كوژراوەکان له شه‌ڕی چه‌ن ڕۆژی ڕابردووی سووریه‌دا، گه‌یشتووه‌ته ٢٧ كه‌س.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، نكۆڵی ده‌كه‌ن له ئاماده‌بوونی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سوپای پاسداران و ده‌ڵێن، یارمه‌تییه‌كانی ئه‌م وڵاته له ئاستی ڕاوێژكاریدایه، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌نه نێوخۆییه‌كان، سوپاییه‌كان و به‌سیجیانی ئاماده‌بوو له سووریه و عێراقدا، وه‌ك پارێزه‌رانی حه‌ره‌م ناوزه‌د ده‌كه‌ن.