![](/weney-mallperr/2638.jpg)
کوردستان میدیا: چه‌ندین گرووپ له ئوپۆزسیۆنی رێژیمی سووریه له کونفرانسێکدا له تورکیه، له‌مه‌ڕ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کاتی له سووریه رێککه‌وتوون.
ئه‌و کۆنفرانسه له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه، یه‌کێک له ئه‌رکه گرینگه‌کانی ده‌وڵه‌تی کاتیی سووریه راکێشانی پشتیوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
به‌شدار بوانی ئه‌و کۆنفرانسه که نزیک به ١٥٠ که‌س ده‌بوون داوایان له کۆمه‌ڵگای جیهانی کردووه که دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کاتی به فه‌رمی بناسن و پشتیوانیی لێ بکه‌ن.
ئه‌و به‌شدارانه راشیانگه‌یاندووه، که کۆڕێکی گشتیی پێک هاتوو له هه‌موو گرووپه‌کانی دژبه‌ری رێژیمی سووریه پێک بێنین.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێرده‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریه، له سه‌ردانێکدا بۆ چین داوای له لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته کردووه که هه‌وڵه‌کانیان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریه وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.
هه‌تا ئێستا هه‌ر دوو وڵاتی چین و رووسیه ده‌نگیان به مه‌حکووم کردنی کۆمکوژیی رێژیمی سووریه له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا نه‌داوه.