![](/weney-mallperr/2646.jpg)
کوردستان میدیا: که‌ماڵ ئهلهلبلوانی یه‌کێک له دژبه‌رانی به‌رچاوی رێژیمی سووریه رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاندووه، هه‌تا رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بێت دژبه‌ران له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک دانوستان ناکه‌ن.
ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاوی کردەوه، ریاز حیجاب یه‌کێک له دژبه‌رانی جیابووه‌وه‌ی رێژیمی ئه‌سه‌د گوتوویه‌تی: ئوپوزسیۆن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان له‌مه‌ڕ رووخاندنی رێژیمی سووریه کۆکن و به شتێک له‌وه که‌متر رازی نابن.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دانیشتنێک بۆ دژبه‌رانی رێژیمی سووریه له دۆحه، پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه بچێت.
بڕیارە له‌م دانیشتنه‌دا پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی نیشتمانیی نوێ به به‌شداریی تێکڕای که‌سایه‌تییه‌کان، تاوتوێ بکرێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی نوێی سووریه، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته و دژبه‌رانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی ئامادە دەبن.
له هه‌مان کاتدا سه‌یدا، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی له بره‌و دانی توندوتیژییه مه‌زهه‌بییه‌کانی ئه‌و وڵاته به به‌رپرسیار زانی و گوتی: هاریکاری نه‌کردنی دژبه‌ران و پێشگیری له یارمه‌تی دانیان له‌مه‌ڕ رووخانی رێژیمی ئه‌سه‌د، بووه‌ته هۆی ئه‌وه که توندوتیژیی ئیسلامیی له‌و وڵاته‌دا زیاتر له جاران په‌ره بستێنێت.
رۆژی هه‌ینی له ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێردا ١٩٣ که‌س له دژبه‌ران له ناوچه جیاجیاکانی سووریه به ده‌ستی هێزه نیزامییه‌کانی ئه‌سه‌د کوژراون.