
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شارەکانی سنە، بانە و مەهاباد چالاکی تەبلیغییان بەرێوە برد و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی دێموکرات نوێ کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شەوانی ڕابردوودا لە گوندی حاجی خۆشی مەهاباد و هەروەها لە بەرزاییەکانی شاری بانە ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد.
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە باوەڕێزی سنە بە نووسینی دروشمەکانی وەک: قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە و بژی حیزبی دێموکرات پەیمانی وەفادارییان بە ڕێبازی شەهیدانی گەل نوێ کردەوە.