کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دڵی کوردستان سەمای ئازادی بەڕێوە برد

13:43 - 4 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی نەورۆزی کوردەواری و سەمای ئازادی لە تاقەوسانی کرماشان بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە، ٣ی خاکەلێوە، ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردەواری و سەمای ئازادی، لە تاقەوسانی کرماشان و بە بەشداریی هەزاران کەس لە خەڵکی کرماشان، ئیلام و لوڕستان بەڕێوە چوو.

لەم رێوڕەسمەدا، خەڵک بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردیی ڕەسەن و هەروەها کەڵکوەرگرتن لە هەوری و جامانه و گوڵی سوور، پەیوەست بە کارنەڤاڵی نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردییەوە بوون.

بەشداریی بەرچاوی خەڵک لەم ڕێوڕەسمەدا و ئەویش بە جلوبەرگ و هێماکانی تایبەت به کوردستانەوە، "نا"یەکی دوژمن‌بەزێن به بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بوو، کە ساڵانێکە لە هەوڵی ئەوەدان بە ئاسمیلاسیۆن و تواندنەوەی فەرهەنگی لەم پارێزگایەدا، هێژموونیی خۆیان بەسەر خەڵکدا بسەپێنن.

نەورۆزی ئەمساڵ، وەکوو نەورۆزی سەمای ئازادی نیشانی دا، کە خەڵکی ڕۆژهەڵات یەکگرتوو و هاودەنگ بۆ دەستەبەرەکردنی مافەکانیان لە نێو خاكی داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتدا تێدەکۆشن و هیچ هێزێک ناتوانێت پێش بە داخوازییە ڕەواکانیان بگرێت.