کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی ئابووریی خەڵکی ئێران باش نییە بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران گوێی پێ نادەن

12:53 - 13 خاکەلێوه 2720

"مۆحسێن جەلالپوور" سەرۆکی پێشووی ژووری بازرگانیی ئێران وتوویەتی؛ هەڵاوسان ڕووی لە هەڵکشان دایە و گەشەی ئابووری ڕووی لە داکشان کردووە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە سفرەی خەڵک بەپێی ئابووریی ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بچووکتر دەبێتەوە. زۆربەی کارگە و کارخانەکان یا بەرەو داخران دەچن یا داخراون.

ئەو کارناسە ئابوورییە وتوویەتی، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی بێکاران بەرز دەبێتەوە. دۆخی ئابووریی خەڵکی ئێران باش نییە بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران گوێی پێ نادەن

ناوبراو لە قسەکانیدا وتوویەتی خەڵک لە دۆخی وڵات ڕازی نین بەڵام سیاسەتمەدارانی ئێران گوێی پێ نادەن و نیگەرانی ئەوەم کە درەنگ بڕیار بدەن.

ساڵانێکە ڕێژیم دروشمی ئەوە دەدات کە دۆخی ئابووریی وڵات باش دەکات؛ بەڵام لە ماوەی ٤ دەیە دروشمەکانی دەسەڵاتداریەتی ئەم ڕێژیمە قەت بەکردەوەیی نەکراون و تەنیا بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی خۆیان و دڵخۆشکردنی خەڵک بەڵێنی دەدەن.