کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی ئابووریی ئێران نالەبارتر دەبێت

13:11 - 16 خاکەلێوه 2720

کارناسانی ئابووریی لە ئێراندا ڕایانگەیاندووە دۆخی ئابووریی لە ئێراندا بەرەو نالەباریی زیاتر دەڕوات و ئەوەش مەترسییەکی جیددیە بۆ سەر وڵات.

"ئازاد مەعرووفی" یەکێک لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی درێژەی گەمارۆ ئابوورییەکان، دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی کۆرنا لە سەر بەشی ئابووریی دەبێتە هۆی ئەوەیکە خەسار و زیانێکی زۆر بە کارگە و کارخانەکان کەوێت.

ناوبراو وتوویەتی؛ لە مانگی خەزەڵوەردا دوو حەتوو ئینتێرنێت پچڕا ئیستاش زیانەکانی دەبێ بدەینەوە. هاوکات پیشەی IT لە ئێراندا زیانێکی دیوە کە هیچ کات قەرەبوو ناکرێتەوە.

 دۆخی ئابووریی ئێران بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە شپرزەتر بووە.

خەڵکی کوردستان و ئێران بەدەست دۆخی خراپی ئابووری و گرانییەوە دەنالێنن، لە ئێستاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆخی خەڵکی سەختتر کردووە.

بەهۆی بڵابوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا دۆخی ژیانی خەڵکی ئێران دژوارتر بووە چونکە ڕێژیمی ئێران یارمەتی بە خەڵک نادات و خەڵک لە سەر تێچووی خۆیانی یارمەتیی یەکتری دەدەن.

چالاکانی مەدەنی و خەڵکی خێرخواز لە هەوڵێکی جیددیدان کە لەم بارودۆخەدا گوشارەکان لەسەر خەڵکی هەژار کەم بکەنەوە و یارمەتییان بدەن.

ڕێژیمی ئێران ئیدعای ئەوە دەکات کە ئامادەیە یارمەتیی وڵاتانی دیکە بدات، ئەوە لە حاڵێکدایە کە خەڵکی ئێران و کوردستان لە دۆخیکی دژواردا ژیان بەسەر دەبەن و هیچ یارمەتییەکیان پێ نادرێت.