کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی تەندروستیی بۆكان زۆر خراپه‌

12:56 - 5 خاکەلێوه 2720

له دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڕێوه‌به‌رانی داموده‌زگاكانی ڕێژیمی ئێران زۆر ناشاره‌زایانه‌ كار ده‌كه‌ن و هه‌ڵسوكه‌و‌تیان ده‌بێته‌ هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری نه‌خۆشییەکە.

به‌رپرسانی تەندروستی و كه‌سانی تایبه‌ت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان، خۆیان بوونه‌ته‌ هۆكارێک بۆ وەمەترسیخستنی گیانی خه‌ڵک.

به‌پێی هه‌واڵ و زانیارییەکان له‌ نه‌خۆشخانه‌ و‌ شاری بۆكانه‌وه‌، كرده‌وه‌ی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران نیگه‌رانیی لای خه‌ڵک دروست كردووه‌.

بەرپرسی نه‌خۆشخانه‌ و یه‌كێک له‌ پزیشکەكان، نه‌خۆشەکانی كۆرۆنایی بێ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كۆتاییان بۆ کرابێت، مورەخەسیانی دەکەن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دەمامک و ده‌رمانی تایبه‌ت بۆ یارمه‌تیی نه‌خۆشه‌كان زۆر كه‌مه‌ و ته‌نانه‌ت بۆ پزیشک و په‌رستاره‌كانیش به‌ ڕاده‌ی پێویست نییه‌.

هاوکات دەرمانی پێویست بۆ خه‌ڵک نانێردرێت و دەمامک و خزمەتگوزاری بۆ پزیشک و په‌رستاره‌كانی به‌شی ته‌ندروستی دابین ناكرێت.