کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی خراپی ئابووری لە ئێراندا داڕمانی ئەخلاقی لێ کەوتووەتەوە

12:58 - 5 بانەمەڕ 2722

بە دوای گەمارۆکان و داڕمانی ئابووری لە ئێراندا، کێشە و گرفتی زۆر ڕووی لە ئێران کردووە و داڕمان و نەمانی ئەخلاق، قەیرانی گەورەی بۆ خەڵکی ئێران دروست کردووە.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری "شیراز" پیاوێک هێرش دەکاتە سەر دوو ژن و یەکێک لە ژنەکان دەداتە بەر پەلامار.

پیاوەکە یەکێک لە ژنەکان دەخاتە سەر عەرز و بە زۆر زێڕ و خشڵی ژنەکە لێ دەکاتەوە و کەس نییە تەنانەت لەسەر ژنەکە وەدنگ بێت.

بێکاری، گرانی و گەندەڵی بووەتە هۆی داڕمانی ئەخلاقی و لە بەرهەمەکانی سیاسەتی چەندین ساڵەی ڕێژیمی ئێرانە.