کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی خراپی ئاوی خواردنەوەی مەهاباد ناڕەزایەتی لێکەوتەوە

19:03 - 11 جۆزەردان 2720

ئاوی خواردنەوەی مەهاباد لە هێندێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە پیس بووە و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو شارەی لێكەوتووەتەوە بەڵام بەرپرسانی پێوەندیدارهیچ گرینگییەک بەم كێشەیە نادەن.

 لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندین جار ئاوی خواردنەوەی مەهاباد بە شێوەیەكی مەترسیدار پیس بووە و ڕەنگی گوڕدراوە و ئەمە چەندین حاڵەتی نەخۆشی لێکەوەتووتەوە.

ناڕزایەتییەکانی خەڵک بەنیسبەت پیسبوونی ئاوی مەهاباد، بەرپرسانی پەیوەندیداری ئەم شارە ناچارکرد کە بۆ چارەسەریی ئەم دۆخە پاڵاوتگە دروست کەن؛ بەڵام سەرەڕای دانانی پاڵاوتگە، کە میلیاردها تمەنی تێچووی هەبوو، هێشتا هەندێک لە گەڕەکەکانی مەهاباد گرفتی کەم‌ئاوی و پیسبوونی ئاوی خواردنەوەیان هەیە.

گەرەکەکانی وەکوو: '' پشت تەپ، ئەسحابەی سپی، دۆڵی گاقڕان، فەجر و... لە مەهاباد بە هۆی پیسبوونی ئاو لە دۆخیکی خراپدا بەسەر دەبن و بەرپرسانی ڕێژیمیش لەو شارە هیچ گرینگییەک بەم کێشەیە نادەن.

کێشەی کەم‌ئاوی و بێ‌ئاوی شارەکانی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە و ماوەی چەند ڕۆژە لە چەند شاری ئێراندا بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە خەڵک ناڕەزایەتی دەردەبڕن.