بارودۆخی نالەباری ڕێگاوبانەکانی شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام مەترسییەکی زۆری بۆ خەڵک دروست کردووە و بەرپرسانی ڕێژیم لەمبارەوە زۆر کەمتەرخەمەن و بۆ چاککردنی جادەکان بەهانەی ئەوەیان هێناوەتەوە کە لەلایەن کەسانی خۆجێیی دژایەتییان دەکرێت.
بەوتەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ٧ لەسەدی ڕووداوەکانی هاتوچۆی پارێزگای ئیلام لە جادەکانی شاری سیروان ڕوو دەدەن.
نەبوونی شانەی خاکی لە جادەکانی ئەو شارە، باریکبوونی جادەکان، ناڕێکی و چاڵوچۆڵ و خراپیی قیرتاوی ئەو ڕێگاوبانانە و نەبوونی نیشانەکانی وشیارکردنەوە، لەو کێشانەن کە جادەکانی سیروان لەگەڵی بەرەو ڕوون.
''عەلی ئەسغەر کازمی'' بەڕێوەبەری ڕێگا و شارسازیی پارێزگای ئیلام، بەهانەی ئەوەی هێناوەتەوە کە بۆ چاککردنی ئەو ڕێگاوبانانە لەگەڵ کێشەی وەکوو، بوونی کاناڵی ئاو و زەوینی کشتوکاڵ لە قەراخ ئەو ڕێگاوبانانە و هەروەها دژایەتیی کەسانی خۆجێیی بەرەو ڕوون.
ئەو قسانەی بەڕێوەبەری ڕێگا و شارسازیی پارێزگای ئیلام لە حاڵێکدایە کە ئەو ڕێگاوبانانە بە جادەی مەرگ ناسراون.