کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی قوتابییەکان لە ساڵی داهاتوودا خراپتر دەبێت

13:08 - 13 گەلاوێژ 2720

ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری "بیجاڕ" بە بنەماڵەی قوتابییانی ڕاگەیاندووە کە بۆ ساڵی داهاتوو ڕێژەی قوتابییان لە یەک پۆلدا چەند بەرابەر زیاتر دەبێت.

بنەماڵەی قوتابییان لە شاری "بیجاڕ" کە بۆ ناونووسیی منداڵاکانیان سەردانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانیان کردووە، پێیان ڕاگەیەندراوە کە بۆ ساڵی داهاتووی خویندن ڕێژەی قوتابییان لە پۆلێکدا زیاتر دەکەن، ئەمەش ناڕەزایەتیی بنەماڵەی قوتابییانی بەدواوە بووە.

 بنەماڵەی قوتابییان لەهەمبەر ئەو کارەی ئیدارەی پەروەردە و بارهینان نیگەرانیی خۆیان بەنیسبەت هاتنە خوارەوەی ئاستی پەروەردە و تەندروستیی قوتابییان دەربڕیوە.

لە هەندێک لە قوتابخانەکانی "بیجاڕ" لە ناونووسیی سەرەتایی قوتابخانەکان، قوتابییانیان لە پۆلی ٤٥ هەتا ٥٠ کەسی ناونووسی کردووە.

لە کاتی مەترسیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە کوردستان و ئێران، بردنە سەرەوەی ڕێژەی قوتابییان لە پۆلێکدا مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنا زیاتر دەکات.