کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێراندا نالەبارە

12:24 - 9 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ڕێپۆرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری مافی مرۆڤدا، لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ و زیندانییانی سیاسی لە ئێران و کوردستاندا هۆشداری دا.

"جاوید ڕەحمان"، ڕێپۆرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بواری مافی مرۆڤ لە ئێراندا، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران نالەبارتر بووە و باسی لە بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان بە هۆی کێشەی ئابووری، ئێعدامی منداڵان، سەرکوتی کەمینە ئایینییەکان و هەتا دوایی کردووە.

"جاوید رەحمان" باسی لەوە کردووە، زیندانییانی سیاسیی کورد، هێشتا لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هەڕەشەی ئێعدامیان لەسەرە و ڕێژیم کەڵک لەو سزایە وەردەگرێت.

ناوبراو، لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لە "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" زیندانیی سیاسیی کورد کردووە کە حوکمی ئێعدامی بۆ بڕاوەتەوە.

جاوید ڕەحمان، لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا باسی لە بەرزبوونەوەی سەرکوتی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان کردووە، کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، بەرپرسانی قەزاییی ڕێژیمی ئێران، هاووڵاتییانی تورک، کورد بە بیانووی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەویی دەسبەسەر دەکات و سزای قورسیان بۆ دەبڕێتەوە.