![](/weney-mallperr/12037.jpg)
کوردستان میدیا: قوتابخانەکانی شاری ماکۆ لە لانیکەمی ئیمکاناتی خزمەتگوزاری وەک ئامێری گەرمکەرەوە، بینای قوتابخانە و کەرستەی پەروەردە بێبەشن و قوتابیانی ئەو قوتابخانانە لە دژوارترین دۆخدا دەخوێنن.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قوتابخانەکانی شاری ماکۆ لە کوردستانی رۆژهەڵات لە لانیکەمی ئیمکاناتی خوێندن بێبەشن و بە هۆی نەبوونی بینای خوێندن لە چایپەزخانە بۆ پۆلی وانەبێژی کەڵک وەردەگرن.
قوتابخانەکانی ئەو شارە دۆخێکی زۆر نالەباریان هەیە و قوتابیان لە ژێر سەرما و سۆڵەی وەرزی زستاندا دەرس دەخوێنن و بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنان هیچ ئاوڕێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەگەلە نادەنەوە.
شوێنی ئەو قوتابخانانە لە بواری هەڵکەوتەی جوغرافیایی لە شوێنێکی زۆر مەترسیدار دان و ئەو قوتابخانانە هیچ دیوار و حەسارێکیان نییە، هاتوچۆی ماشێنە بارهەڵگرەکان مەترسی جیدیی بۆ سەر گیانی قوتابیان هەیە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە مامۆستایان قوتابخانە، قوتابیان لە پۆلەکانی وانەوتنەوەدا رابگرن.
یەکێک لە مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە لەو پەیوەندییەدا رایگەیاندووە: لەو قوتابخانانەدا سەرەڕای کێشەی فیزیکی قوتابخانەکان، هیچ ئیمکاناتێکی پێویستیان نییە و ئەوەش لە حاڵێکدایە کە چەندین جار داوا لە ئیدارەی پەرەوەردە و بارهینانی ئەو شارە کراوە کە کەرەستەی پێویستی ئەو قوتابخانانە دابین بکات.
ئەو مامۆستایە لە درێژەدا رایگەیاند: ئەگەر بنەماڵەی قوتابیان نەوتی ئەو قوتابخانانە دابین نەکەن هیچ سوتەمەنیەک بۆ وەرزی زستان نییە و دەبێت قوتابیان لە بەر زوقمدا دەرس بخوێنن.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئیدارەکانی پەروەردە و بارهێنان لە سەرتاسەری ئێراندا بۆ ساڵی داهاتوو، رێژەی گونجاوی پۆلی وانەوتنەوە و مامۆستایان بۆ قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکان نییە و ئەوەش نیگەرانی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.
لەو پەیوەندییەدا شاری پیرانشار بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن تەنیا بۆ قوتابخانەکانی ناوەندی زیاتر لە ٦٠ مامۆستا و ٥٠ پۆلی وانەوتنەوەی پێویستە ئەوەش لە حاڵێکدایە کە لە ئەمساڵدا هیچ پۆلێکی وانەوتنەوە بێقوتابی نەبووە و پۆلەکان ٣٣ هەتا ٤٠ قوتابییان لەخۆ گرتووە کە ئەوەش کێشەیەکی گەورەی بۆ مامۆستایان بۆ کاروباری وانەوتنەوە دروست دەکات.
شار و گوندەکانی کوردستانی ئێران، هەنووکە پێویستییان بە چەندین قوتابخانەی نوێ هەیە وبەرپرسانی پێوەندیداری رێژیمی ئێرانیش بە درێژەدانی سیاسەتی هەڵاواردن بە دژی خەڵکی کوردستان و نەتەوە بندەستەکان، هیچ هەنگاوێک بۆچارەسەری ئەو پرسە هەڵناگرن.
نەبوونی فەزای ئامووزشی و بە تایبەت نەبوونی قوتابخانە لە قۆناغەکانی ناوەندی و دواناوەندی لە گوندەکانی کوردستان یەکێک لەو کێشەیانەیە کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر قوتابیی بەوهۆیەوە لە خوێندن دوور دەکەونەوە.
گادەر. د