کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی چەندین شاری عێراق ئاڵۆز دەبێت

12:55 - 22 بەفرانبار 2720

لە چەندین شاری باشووری عێراق خۆپیشاندانەکانی دژی حکوومەتی عێراق دەستی پێکردووە و بەنیسبەت ئاڵۆزتر بوونی دۆخەکە هۆشداریی دراوە.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هۆشداری داوە کە دۆخی شاری "ناسریە"، كە دەكاتە ناوەندی پارێزگای "زیقار" مەترسیدارە.

داوا لە "مستەفا کازمی" سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە، دۆخی ئەمنیی ئەو پارێزگایه کۆنترۆڵ بکات و ڕێگە بە تەقەکردن لە خەڵکی ناڕازی نەدرێت و وڵامی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیش بدرێتەوە.

لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ و شەوی ڕابردوو لە "ناسریە"، ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و ١١١ کەسیش برینداربوونه.

چەند ڕۆژێكە خۆپیشاندان لە "ناسریە" دەستی پێكردووەتەوە خۆپیشاندەران لە گۆڕه‌پانی "حه‌بووبی" كه‌ ناوەندی پێشووتری کۆبوونەوەکان بووە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە لە قەزای "شەترە" لە باکووری زیقار، چەند چەکدارێک دەستڕێژییان لە بەرپرسانی عێراقی کردووە.