کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی ژیانی خەڵک بە بەڵێنییەکانی "ڕووحانی" خراپتر بووە

12:15 - 14 خەرمانان 2720

ڕۆژنامەی "ئیبتکار" یەکێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، خەڵک دەنگیان بە بەڵێنییەکانی "جەهانگیری و ڕووحانی" دا، بەڵام دۆخی ژیانیان خراپتر بووە.

ڕۆژنامەی "ئیبتکار'' لە ڕاپۆرتێكدا بڵاوی کردووەتەوە، خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان کرد چونکە وایان بیر دەکردەوە کە هەڵاوسان کەمتر ببێتەوە و بە قسەی خۆیان ئابووریی وڵات چالاک بکەنەوە، بەڵام ئەوەیکە ئەمڕۆ خەڵک تووشی بووە گرانییە و توانای کڕینی هیچیان نەماوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ستاندارەکانی ژیانی خەڵک لە ئێران دەیە بە دەیە دابەزیوە و ئەوەش دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی چینی مامناوەندیی کۆمەڵگە.

دۆخی  ئابووریی ئێران بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکاوە بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات و "حەسەن ڕووحانی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران دەڵێت، ئابووریی وڵات چالاک دەکەینەوە.

"محەممەدباقر نەوبەخت" سەرۆکی بەرنامە و بودجەی ڕێژیم باسی لەوە کردبوو، کێشەی ئابووریی وڵات چارەسەر ناکرێت و ئێمە ناتوانین نەوت بفرۆشین.

کارناسانی ئابووری لە ئێران ڕایانگەیاندووە، دۆخی ئابووری لە ئێران بەرەو نالەباریی زیاتر دەڕوات و ئەوەش مەترسییەکی جیددییە بۆ سەر وڵات.