کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی کۆرۆنا لە شارەکانی نەغەدە و بیجار سوور بوو

17:18 - 5 رەزبەر 2720

بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا بە ئاستێک گەیشتووە کە ڕێژیم لە شاری "نەغەدە"دا هۆشداریی بە خەڵک داوە و هەروەها "بیجاڕیـ"ـش لە پارێزگای سنە دۆخی سوورە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی کوردستان بەتایبەت شارەکانی "نەغەدە" و "بیجاڕ" لە ئاستێکدا پەرەی سەندووە کە ڕێژیم لەو شارانەدا بە خەڵکی ڕاگەیاندووە کە دۆخەکە بە جیددی وەربگرن.

سووربوونی دۆخی کۆرۆنا لە هەر شارێکدا، بەو مانایە دێت کە دۆخی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر مەترسیدار و خێرایە.

بە گشتی پارێزگای سنە دۆخی نارنجی ڕاگەیەندراوە کە تەنیا شارەکانی "بانە" و "سەوڵاوا" دۆخیان سپی ڕاگەیەندراوە ئەویش بەو مانایە کە ئەگەری تووشبوون هەر هەیە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر.

لە ئێستادا کارناسانی پزیشکی ڕایانگەیاندووە کە شەپۆلی سێهەمی کۆرۆنا زۆر مەترسیدارترە و خەڵک دەبێ زیاتر خۆ بپارێزن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا ئێستاش ڕێژیم نەیتوانیوە پڕۆتۆکۆلێکی دروستی گشتی بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو ڤایرۆسە بگرێتە بەر.