![](/content/upload/1/news/49602_w920.jpg)
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاماری کۆرۆنا لە ئێران و کوردستاندا "ناهید خودا کەرەمی" سەرۆکی کۆمیتەی تەندروستیی شۆڕای شاری "تاران"، دۆخی گۆڕستانی "بەهەشتی زەهرا"ی لە "تاران" مەترسیدار وەسف کرد.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەیکە نەخۆشخانەکان پڕن لە نەخۆشی کۆرۆنایی وتوویەتی: "وەها بارودۆخێک هەتا ئێستا ڕووی نەداوه بە شێوەیەک٤٠٠ کەس لەو گۆڕستانە دەنێژرێن و ڕیژەی فەرمانبەران دوو بەرامبەر زیادی کردووە".
ئەو ئامارانە لەحاڵێکدا بڵاو دەبنەوە کە ئاماری ڕاستی گیانلەدەستداوان بە نەخۆشیی کۆرۆنا، لانیکەم چەند بەرامبەری ڕێژەی ئامارەکانی فەرمیی ڕێژیمی ئێران، بەراورد دەکرێت.
هەروەها نەخۆشخانەی "قەمەر بنی هاشمـ"ـی، شاری "تاران"، پڕ بووە لە نەخۆشی کۆرۆنایی و نەخۆشەکان جێگایان نابێتەوە و لە بەر دەرگای ئەو نەخۆشخانە لە ماشێنەکانیاندا پەرستارەکان سێڕۆمیان بۆ دادەنێن و پێیان ڕادەگەن.