کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆزینەوەی کار لە ئێراندا بووتە خەونێکی گەورە بۆ لاوەکان

12:51 - 30 جۆزەردان 2720

بێکاری و کێشەی گەڕان بەدوای کار کە تەنانەت داهاتێکی زۆر کەمیشی هەبێت بووەتە خەونێکی گەورە بۆ لاوان.

کێشەی نەبوونی کار لە ئێراندا گەورەترین کێشەی ئێستای لاوان و خەڵکی هەژاری ئەو وڵاتەیە و لەلایەکی دیکەشەوە گرانبوونی لە ڕادەبەدەری پێداویستییەکانی ژیان لەو وڵاتە تەنگی بە خەڵکی ئیران هەڵچنیوە.

بەهۆی گرانی ئەو کەسانەی کە خێزاندارن ئەو داهاتەی کە هەیانە تەنیا بەشی بڕە خۆراکی ڕۆژانەیان دەکات و ئیتر نەک ناتوانن پارە پاشکەوت بکەن تەنانەت بەشی زۆرێک لە پێداویستییەکانیان ناکات.

لەلایەکی دیکەوە لەلایەن نوێنەرانی ڕێژیمەوە ڕاگەیاندراوە ٨ هەزار کەس لە پێرسۆنێلی "ئێران خۆدرۆ" ڕەوانەی کار کراون؛ بەڵام بەرپرسێکی ڕێژیم لە دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمدا وتوویەتی، نوێنەرێک تەنیا  ٣٠٠ کەسی ناساندووە و ئەوانیش خزم و کەسی خۆیانن.

لە کوردستان و ئێراندا بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەری، سیستەمی هەڵاواردن و هەژار هێشتنەوەی خەڵک، ئەو وڵاتە لە ڕیزی بێکارترین وڵاتانی جیهاندایە.