![](/content/upload/1/news/48539_w920.jpg)
بەشێکی زۆر لە لاوان، دۆستان و دانیشتووانی شاری گوێکتەپەی مەهاباد سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر دەڕێژەدانی ڕێبازی شەهیدان، داوا لە خەڵک دەکەن لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران بەشداری نەکەن و داوایان کردووە ئەو کەسانە کە خۆیان بەربژێر کردووە بگەڕێنەوە نێو ڕیزی خەڵک.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە وەکوو زۆرینەی لاوان و دۆستان و دانیشتووانی شاری گۆێگتەپەی مەهاباد، بە تێگڕایی، هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و بە تایبەتی خوشکی ئازیزمان ''سیمین'' خانم دەکەین و ڕادەگەێنین کە هەتا ڕووناکایی ڕۆژ هەبێت ئێمە ئەو شەهیدە لە یاد ناکەین و درێژەدەری ڕێگای شەهیدانین.
بۆ ئەوەیکە دەنگی خۆمان ڕابگەێنین، لە شانۆی هەڵبژاردندا بە هیچ شێوەیەک بەشداری ناکەین و داوا لە گشت خەڵکی کوردستانی ڕۆژھەڵات دەکەین کە ئەم هەڵبژاردنە نادێموکراتیکەی ڕێژیمی ئاپارتایدی ئاخوندی بایکۆت بکەن، چوونکە بە ڕاستی هەر دەنگ و ڕایەک کە بدرێت، خیانەتە بە خوێنی شەهیدان و کورد و کوردستان.
هەروەها لەو کەسانەی کە خۆیان کاندیدا کردووە بۆ شورای ئەم شارە، داوا دەکەین هەر چی زووتر بگەڕێنەوە نێو ڕیزی خەڵک و نەبنە بەکرێگیراوی ڕێژیم، چۆن خەڵکی کوردستان مێژوویان لەبیر ناچێت.
خەڵکی شاری گۆێگتەپەی شاروێران، شاری شەهیدان سمکۆ، قەرەنی، ڕەشید و...