کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆسیەسازییەکانی ڕێژیمی ئێران بێ ئەنجام دەمێنێتەوە

12:01 - 22 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: بەناو دادگاکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بۆ هاووڵاتییانی کورد بەتایبەت ئەندامانی حیزبە سیاسییەکانی دژبەری خۆی، بە شێوەی دەستکرد دۆسیەسازی دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، "فەرهاد عەبدوڵڵاپوور"، خەڵکی شنۆ، بە تۆمەتی ئەوەیکە ناوبراو باخی بادامی ماڵێکی بڕیوە، لە لایەن دادگای ڕێژیمەوە حوکمی دەسبەسەرکرانی بۆ دەرچووبوو.

ناوبراو لەو دۆسیەدا بەوە تاوانبار کرابوو کە ١٠٤ داری بادامی بڕیوە و خاوەن باخەکەش سکاڵای دژی ناوبراو تۆمار کردبوو.

لەو دۆسیەدا "جەلال و محەممەد ئەحمەدی"، ناسراو بە "سەرهەڵقەنە" کە سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانن، سکاڵایان دژی "فەرهاد عەبدوڵڵاپوور" تۆمار کردبوو.

ئەو سکاڵایە دواتر لە لایەن خودی دادگاوە ڕاگیرا.

"عەبدوڵڵاپوور" لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد: "ئەو کات لە لایەن دادگای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەوە مەحکووم کرام کە من داری باخی بادامی ماڵێکی نیشتەجێی نەڵۆس، واتەا ماڵی سەرهەڵقەنم بڕیوە. ماڵی سەرهەڵقەنە منیان بەوە تاوانبار کردبوو کە من دارە بادامەکانی ئەوانم بڕیوە. بەڵام دەرکەوت ئەوە بوختانێکە و بۆ من ساز کراوە".

ناوبرا باسی لەوەش کرد: "لە لایەکی دیکەشەوە پێم خۆشە بڵێم کە سکاڵای ئەو کەسانە و  حوکمی دادگا بۆ ئەوە بووە کە بوختان به من و حیزبی دێموکرات دروست بکرێت. واتە دوو خاڵ بپێکێت، یەکەم ئەوەیکە من وەکوو ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بەدناو بکات. دووهەم ئەوەیکە ڕێژیم لە ڕێگای بەکرێگیراوانی خۆی و تۆمەتی هەڵبەستە، دەیانهەوێت لەو جۆرە ڕێگایانەوە پێگەی حیزب لەنێو خەڵکدا لەرزۆک بکەن".