کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆلار لە ٣٢ هەزار تمەن تێپەڕی

11:34 - 25 رەزبەر 2720

بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندبوو ٥٠ میلیۆن دۆلار دەخاتە ناو بازاڕەوە هەتا کۆنترۆڵی گرانییەکان بکات، بەڵام نرخی هەر دۆلارێک لە ٣٢ هەزار تمەن تێپەڕی.

بانکی ناوەندی سیاسەتی ماڵی و دراوی لە بەردەستدایە و بازاڕ کۆنترۆڵ دەکات. بەڵام نوسخەکانی ئەو بانکە بۆ کۆنتڕۆڵی بازاڕی ئێران کاتی بووە.

دەوڵەتی یازدەهەم لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بوو کە نرخی دۆلار کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام ئەو هەوڵەی ڕووحانی نەزۆک مایەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە بەردەوام باس لەوە دەکەن، ئێمە کۆنتڕۆڵی بازاڕ بەدەستەوە دەگرین و ناهێڵین نرخی دۆلار بەرز ببێتەوە.

ئەوەیکە دیارە سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران لە بورای ماڵی و دراو شکستی هێناوە و بەپێی شرۆڤەی ئابووریناسان نرخی دۆلار لەوەش زیاتر بەرز دەبێتەوە.

بەپێی لێداون و قسەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، چاوەڕوان دەکرێت کە نرخی دۆلار لەوە کە هەیە زیاتر بێت و هیچ ئۆرگانێکی ڕێژیمیش توانای کۆنتڕۆڵی نابێت، چونکە گەمارۆ ئابوورییەکان هێزی ئابووری ئێرانی لە کار خستووە.