کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیاردەی خۆکوژی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئامارێکی کارەساتباری هەیە

16:19 - 1 رەزبەر 2721

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن زانکۆی "عەلامە تەباتەبایی" بڵاو کراوەتەوە ئاماری خۆکوژی لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران زۆر زیاترە.

بەپێی ئەو ئامارە لە دوو پارێزگای "کرماشان و ئیلام" لە هەر ١٠٠ هەزار کەس  زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی خۆیان کوشتووە.

لە پارێزگای "لوڕستان" بە هەمان شێوە لە هەر ١٠٠ هەزار کەس  زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی خۆیان کوشتووە.

لە پارێزگای "سنه" لە هەر ١٠٠ هەزار کەس ٧ هەتا ١٠ کەس کۆتاییان بە ژیان خۆیان هێناوە و لە پارێزگای "ورمی" کەمتر لە ٤ کەسە.

دیاردەی خۆکوژی لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەرۆکی کۆمەڵگای ئێران بەگشتی و بەتایبەتی کوردستانی گرتووەتەوە و هیچ ناوەندێکی ڕێژیم لە هەمبەر ئەو دیاردەیە خۆیان بە بەرپرسیار نازانن.

نەبوونی سیستمێکی گونجاو و کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، بەتایبەتی بێکاری لە هۆکارە سەرەکییەکانی کۆتاییهێنان بە ژیان لە کۆمەڵگای ئێرانن.

خۆکوژییەکان لە ئێراندا زیاتر مێرمنداڵان و لاوان لەخۆ دەگرێت و هۆکاری زیاتری بۆ بێکاری دەگەڕێتەوە.