کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیاردەی خۆکوژی لە ئێراندا زیاتر پەرە دەستێنێت

11:34 - 7 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: بەهۆی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانەوە، دیاردەی خۆکوژی لە ئێراندا زیاتر پەرە دەستێنێت و بووەتە قەیرانێکی کۆمەڵایەتی لە ئێراندا.

دیاردەی خۆکوژی لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەرۆکی کۆمەڵگای ئێران بەگشتی و بەتایبەتی کوردستانی گرتووەتەوە و هیچ ناوەندێکی ڕێژیم لە هەمبەر ئەو دیاردەیە خۆیان بە بەرپرسیار نازانن.

نەبوونی سیستمێکی گونجاو و کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، بەتایبەتی بێکاری لە ئێراندا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی کۆتاییهێنان بە ژیان لە کۆمەڵگای ئێرانن.

خۆکوژییەکان لە ئێراندا زیاتر  مێرمنداڵان و لاوان لەخۆ دەگرێت و هۆکاری زیاتری بۆ بێکاری دەگەڕێتەوە.

کۆمەڵناسان و شارەزایانی بواری دەروونی، لەو باوەڕەدان کە هەژاری، دەستکورتی و بێهیوایی لەنێو لاواندا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لەنێو مێرمنداڵان و لاوان دێتە ئەژمار.