تێکۆشەرانی شار و ئەندامانی گرووپەکانی شاخەوانی و چالاکانی مەدەنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە سەر لوتکەی کێوی جاقل لە "سەقز"ی هەمیشە دێموکرات کۆبوونەوە .
کۆڕەکە بە جلی خاکی، جامانە، سروودی شۆڕشگێڕی و دوژمنشکێنی "ئەی ڕەقیب" و "ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە" و بڵاوکردنەوەی سروودی "شا هەڵۆ" ڕازابووەوە .
بەشداربووانی کۆڕەکە لە دەوری ئاگری پڕ بڵێسە، کۆڕی هەڵپەڕکێ و سەمای جامانەیان بەڕێوە برد و پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێیان لە یەکتری کرد.
ئەوان بە دەنگێکی دلێرانەوە ئاواتی بە گوڕترکردن و سەرکەوتنی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتیان خواست.