کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری زانستی بۆ دیالۆگی کورد و عەرەب بەڕێوە چوو

16:49 - 8 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە دیداری زانستی بۆ دیالۆگی کورد و عەرەبدا بەشداری کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ۸ی بانەمەڕ، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "فواد خاکی بەیگی"، ئەندامی دەستەی کارگێریی حیزبی دێموکرات، بە هاورێیەتی "ناسر ساڵحی ئەسڵ" نوێنەری حیزب لە کۆیە، لە دیداری زانستی بۆ دیالۆگی کورد و عەرەب لەژێر ناوی "ڕۆشنبیر و دۆزی بەیەکەوە ژیانی هاوبەش " بەشداریان کرد.

زانکۆی کۆیە و زانکۆی بەغداد لە ماوەی ۳ ڕۆژدا بە بەشداری کەسایەتی و لێکۆلەران ومامۆستایانی زانکۆ، لە ڕەهەندی جۆراجۆرەوە پرسی پێکەوە ژیانی ئاروزمەندانەی کورد و عەرەب لە عێراق، تاوتوێی دەکەن.