ک/مـــــــــیدیا: هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئه‌مریکا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری کورده‌کانی خوراسان دیدار و چاوپێکه‌وتنیان پێكهێنا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 7ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی شاندێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ ئه‌مریکا، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز جه‌مال عه‌بدوڵڵا زاده به‌رپرسی گشتیی کۆمیته، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دوکتور ئه‌فراسیاب شکووفه نوێنه‌ری کورده‌کانی خوراسان و وته‌بێژی رێکخراوی خه‌ڵکی کورده‌کانی خوراسان، دیدار و چاوپێکه‌وتنی پێکهێنا.
به‌رپرسی گشتیی کۆمیته‌ی حیزب له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرس وه‌کوو بارودۆخی کوردستان و ناوچه و پێویستیی په‌ره‌پێدان به کار و چالاکییه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ و ئاماده‌یی کۆمیته بۆ په‌ره‌پێدانی چالاکییه‌کانی کۆنگره له وڵاتی ئه‌مریکا، دوا.
دواتر دوکتور ئه‌فراسیاب شکووفه، خه‌باتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی وه‌کوو حیزبی دایک له کوردستانی ئێران به‌رز و به‌رچاو نرخاند و له‌سه‌ر هاوکاریی دوولایه‌ن وه‌کوو دۆست، یان له چوارچێوه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ به پێویست و له‌سه‌ر کار و خه‌باتی ئه‌و کۆنگره‌یه وه‌کوو جێگره‌وه‌ی رێژیمی ئیسلامیی ئێران پێداگریی کرده‌وه.