کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان حیزبی دێموکرات و ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە

09:31 - 9 خاکەلێوه 2721

"نەواف ڕەشید" نوێنەری ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە سەردانی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە هەولێر کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ی کوردی شاندێکی ENKS بە سەرپەرەستیی "نەواف ڕەشید" نوێنەری "ئەنەکەسە" لە هەرێمی کوردستان، سەردانی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە هەولێر کرد.

شاندی میوان لەلایەن هەیئەتێکی حیزب بە سەرپەرەستیی "محەممەدساڵح قادری" بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکرات، پێشوازییان لێکرا.

لەو دیدارە هاوبەشەدا کۆمەڵێک پرس و بابەتی پەیوەندیدار بە هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچە و ڕەوشی هەنۆكەیی جووڵانەوەی  كورد لە ڕۆژهەلات و ڕۆژئاوای كوردستان خرانە بەر باس و ڕوانگەی دوولایەن لەسەر پرسەکان خرانە ڕوو.

شاندی دوو لایەن لە باسەکانی خۆیاندا پێداگریان لەسەر گرینگیی دیالۆگی نێوانی لایەنە سیاسییەكانی كورد لەپێناو یەكڕێزی و هەڵوێستی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوە بەرامبەر پێشهاتەكان كرد.