کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان شاندی کونفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

11:58 - 19 جۆزەردان 2722

ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، هەیئەتێکی کونفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە سەرۆکایەتی "ئیسماعیل کامیل" سەرۆکی کونفیدراسیۆن سەردانی حیزبی دێموکراتیان کرد.

هەیئەتی کونفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەلایەن شاندێکی حیزبی دێموکراتەوە بە سەرپەرستی "محەممەد نەزیف قادری" بەرپرسی دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشوازییان لێ کرا.  

لەو دیدارەدا دوو لایەن وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی کوردانی تاراوگە، گرینگیی کار و چالاکیی کونفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخستنەوەی کوردانی تاراوگە لەپێناو کەڵکوەرگرتن لە تواناکانیان بۆ لۆبیگەری و پشتوانیکردنیان لە دۆزی ڕەوای کورد بە هەند زانی و لەسەر هاوئاهەنگی و هاوکاریی نێوانیان پێداگرییان کردەوە.