کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری ژینۆسایدی کورد \"بۆ فیلمی دێکیۆمێنتاری\" لە هەرێمی کوردستان ساز دەکرێت

14:59 - 13 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەهاوکاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین دیداری ژینۆسایدی کورد بۆ فیلمی دێکیۆمێنتاری بەڕێوە دەبن.
ئەو دیدارە لە رێکەوتی ٩‌ی خاکەلێوە دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و ئەو دیدارە بە مەبەستی پەرەپێدان بە بواری بەرهەمهێنانی فیلمی دێکیۆمێنتاری و خستنە رووی ژینۆسایدی نەتەوەی کورد ساز دەکرێت.
ساڵی ١٣٦٦‌ی هەتاوی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی عێراقەوە بڕیاری کوشتن و تەنانەت شیمیایی کردنی بەشێکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کوردستانی عێراق درا.
هەر لەو پێوەندییەدا مانگی خاکەلێوەی ١٣٨٧ پارلەمانی عێراق ئەو کوشتارەی هاووڵاتییانی کوردی بە ژینۆساید ناساند.