کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری کۆمیتەی ڕەهبەریی کۆمەڵە ـ ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و حیزبی دێموکرات

15:58 - 1 رەشەمه 2721

ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمیتەی ڕەهبەریی کۆمەڵەـ ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە سەرپەرەستیی "حەسەن ڕەحمان‌پەنا" جێگری دەبیری یەکەمی کۆمەڵە سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

 ئەو هەیئەتە لەلایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "محەممەد نەزیف قادری" ئەندامی دەستەی کارگێڕی و جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزب دێموکرات لە پەیوەندییەکانی سلێمانی پێشوازییان لێ کرا.

لە سەرەتای دانیشتنەکەدا وێڕای بەخێرهاتنی هەیئەتی کۆمەڵە لەلایەن هەیئەتی حیزبەوە، پیرۆزبایی گرتنی نوێترین کۆنگرە، واتە کۆنگرەی ١٨یان لێ کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەدا وێڕای باسکردن لە دۆخی ناوچە، ئێران و کوردستان بە گشتی و ئاوڕدانەوەیەک لە خەباتی هەر دوو لایەن لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ هەروەها هەڵوێستەکانی دوو لایەن و پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانیان ئاوڕوی لێ درایەوە و جەختیان لەسەر پەیوەندیی دۆستانەیان کردەوە.