کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیسان مامۆستایەکی دیکەی کورد دلۆڤانییەکی تایبەت دەخولقێنێت

17:24 - 7 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: مامۆستایەکی قوتابخانەی سەرەتاییی گوندی نێی مەریوان، سازەکەی خۆی پێشکەش بە منداڵێکی ئاشقی مۆسیقا کرد.

لە قوتابخانەی سەرەتاییی زرێباری گوندی نێ، یەکێک لە مامۆستاکانی ئەم قوتابخانەیە بە شێوەی کتوپڕ وێنە لە قوتابییەک دەگرێت، کە لە ڕۆژێکی بارانیدا لە حەوشەی قوتابخانەکەدا، لە جیهانی منداڵیی خۆیدا، خەریکە بە تەختە شکاوەیەک ساز و مۆسیقا دەژەنێت.

کاک "ئیدریس ڕاستی"، ئەو مامۆستایە، ڕۆژی دواتر سازەکەی خۆی کە سازێکی نوێ و تازەیە بۆ قوتابییەکە دەهێنێت و پێشکەشی دەکات.

ئەمە یەکێک لەو چەندین کارە تایبەتەیە کە مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان دەیکەن و دڵی قوتابییانی خۆیان شاد دەکەنەوە و نموونەیەکی بەرچاوی ئەم کارانە، کاری کاک "محەمەدعەلی محەممەدیان"، مامۆستای قوتابخانەیەکی مەریوان بوو، کە چەند ساڵ پێش بۆ هاودەردیکردن لەگەڵ قوتابییەکی نەخۆشی خۆی، سەری خۆی تاشی.