کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"دیلان"، کتێبی سروودەکانی فۆلکلۆری کوردستان بڵاو کرایەوە

11:05 - 14 جۆزەردان 2720

کۆمەڵە سروودی فۆلکلۆری کوردستان لەژێر ناوی "دیلان" چاپ و بڵاو کرایەوە و کەوتە بەر دەستی ئۆگران و فێرخوازانی هونەری مۆسیقای کوردی.

"فەرهاد مەحموودزادە" موزیسییەنی لاو، بە هاوکاریی "ڕووناک سوڵتانی" هونەرمەندی بۆکانی ئەو بەرهەمەیان ئامادە کردووه.

دیلان لە ٣٣ ئاوازی فۆلکلۆری کوردەواری پێک هاتووە کە هەر کامەیان به دەنگی گۆرانیبێژێکی ناوداری نیشتمان وتراوە.

بەرهەمەکە لە باری دیزاین و داڕێژەوە بۆ تەمەنی منداڵانە، بەڵام فێرخوازانی سەرەتایی موزیک لە هەر تەمەنێکدا دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن.

بۆ ئاسانکاری و تێگەیشتنی زیاتر، کتێبەکە "سی‌دیـ"ـیەکیشی لەگەڵە و بۆ لێدانی گشت ساز و ئامێرەکانی مۆسیقا، گونجاوە.

"ڕووناک سوڵتانی"، گرافیست، شێوەکار و وانەبێژی موزیکی منداڵانە، هەروەها "فەرهاد مەحموودزادە"ش ژەنیاری ڤییۆلۆنە و لە بوارەکانی تایبەت بە مۆسیقا چالاکە.