دیپلۆماتێکی باڵای ئامریکایی کە لە وتووێژەکان بۆ وەگەڕخستنەوەی گرێبەستی ناوکیی ئێران ناسراو بە "بەرجام" بەشدارە، وتوویەتی: "ئەگەر ئێران نەگەڕێتەوە بۆ گرێبەستی بەرجام، ئامریکا وەڵامی پێویست دەداتەوە".
ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندان ئەو دیپلۆماتە باڵایەی ئامریکا بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: "ئێران تەنیا چەند حەوتووی ماوە تاکوو بگەڕێتەوە بۆ بەرجام و بە دوای ئەوەدا کاردانەوەکان جیاواز دەبن".
ناوبراو هەروەها وتوویەتی: ئێرانییەکان دەزانن کە پرسی ناوکی لەلای ئێمە یەکلایی بووەتەوە و گەڕانەوە بۆ ئەو گرێبەستە بە بێبایەخ دەزانین".
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاند: "بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام تەنیا چەند حەوتوو مۆڵەت ماوە و لە ئەگەری فەشەڵهێنانی وتووێژەکان، ئامریکا گەمارۆوە ئابووری و سیاسییەکانی بۆ سەر ئێران زیاد دەکات".