کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"دێهلی نۆ" هۆشداریی به ڕێژیمی تاران دا

12:01 - 13 رەشەمه 2719

وەزارەتی دەروەی هیندوستان بەهۆی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری نێوخۆیی ئەو وڵاتە باڵوێزی ڕێژیمی ئێرانی لەو وڵاتەدا بانگهێشت کرد و هۆشداریی پێدا.

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، بەهۆی پەیامێک کە "محەممەدجەواد زەریف"، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت کوشتنی سیستماتیکی موسڵمانانی هیند بڵاوی کردبووە، وەزارەتی دەرەوەی هیند باڵوێزی ڕێژیمی ئێرانی بانگهێشت کرد.

"زەریف" لە پەیامی توییتێریی خۆیدا کوشتاری موسڵمانانی هیندی بە سیستماتیک و بەرنامەداڕێژراو وەسف کردبوو.

دوای پەسندکردنی یاسای شارۆمەندی لە هیندوستان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان موسڵمانان و هیندییەکان دروست بوو و هەتا ئێستا دەیان کەس کوژراون.

دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لەوبارەیەوە لە کاتێکدایە کە کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە ئێراندا سەرکوت دەکرێن.