کوردستان میدیا: دێکۆمێنتێرێکی کوردی خەڵکی ئیلام، داوەریی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "مێستالۆ"ی لە وڵاتی ئستۆنی کرد.
"فەتحوڵڵا ئەمیری"، دێکۆمێنتێری کوردی خەڵکی ئیلام، ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕەزبەر، وەک داوەر لە ١٧هەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "مێستالۆ"، کە لە وڵاتی "ئستۆنی" بەڕێوەچوو، خەڵاتی لە بوارە جیاجیاکاندا پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
"ئەمیری"، ئەزموونی داوەریی لە فێستیڤاڵگەلێکی جیاوازدا وەک: "فێستیڤاڵی ناوەندەکانی سیما، جێژنی خانووی سینەما و فێستیڤاڵی میللیی خوێندکاران"، هەیە و وەکوو تەنیا نوێنەری کورد لەو فێستیڤالەدا داوەریی کردووە.
ئەم دێکۆمێنتێرە تا ئێستا لە فێستیڤاڵگەلێکی ناوداری میللی و نێونەتەوەییدا، خەڵات و میداڵییایەکی زۆری وەرگرتووە، لەوانە: "خەڵاتی گرین سکرینی ئاڵمان بۆ فیلمی ژینگەپارێز و پڵینگ، خەڵاتی WWF لە بەشی فیلم بۆ فیلمی لە هەرێمی ئەفعیی کلک جاڵجاڵۆکەیی بەهۆی کاریگەریی لەسەر پاراستنی ژینگە و کۆمەڵێک خەڵاتی دیکە".
بەرهەمەکانی ئەو دێکۆمێنتێرە کوردە، لە بواری ژینگەپارێزیدان و بانگەشەیەکن بۆ پاراستنی ژینگە.
بەشێک لە بەرهەمەکانی ئەو دێکۆمێنتێرە کوردە بریتین لە: "ژینگەپارێز و پڵینگ، بووکی بۆکان، گەڕان بە دوای پڵینگی ئێرانی، تەنیا وەچ، ژیان لە کسووف و ژیان لە دەمارە ساردەکاندا".