کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دێکیۆمێنتسازێکی کورد بوو بە براوەی فێستیڤاڵی ئیتالیا

12:08 - 15 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: دێکیۆمێنتسازی ئیلامی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ''سوندریو''ی ئیتالیا، باشترین خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵەی بەدەست هێنا.

دێکۆمێنتی "لە گێژاوی لەنێوچووندا" (در گرداب انقراض) بە دەرهێنەریی '' فەتحوڵڵا ئەمیری''، دێکیۆمێنتسازی کوردی خەڵکی ئیلام، لە فێستیڤاڵی ''سوندریو''ی ئیتالیا، نازناوی باشترین دێکۆمێنتی پێ بخشرا.

ئەم فێستیڤاڵە لەسەر بابەتی ژینگەیی و بە بەشداریی باشترین دێکۆمێنتسازانی جیهان لە ئیتالیا بەڕێوە چوو.

''فەتحوڵڵا ئەمیری'' پێشتریش بە سازکردنی دێکیۆمێنتی  ''درقلمرو دم عنکبوتی''، خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی ''گیمنی گوتـ''ـی فەرانسەی بەدەست هێنابوو، ئەم دێکیۆمێنتە لە چەندین فێستیڤاڵدا خەڵاتی بەنرخی پێ بەخشراوە.