کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرجەدارێکی ڕێژیمی ئێران لە بانە کوژرا

11:22 - 11 خەرمانان 2721

"ئیسماعیل ڕۆستەم پوور" فەرمانداری ڕێژیمی ئێران لە بانە وتوویەتی: "ئۆستوار دووهەم ڕەزا سپەهوەند لە شوێنێک بە ناوی "گڵەسوورە" لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا کوژراوە".

ئەو دەرجەدارەی ڕێژیمی ئێران لە یەکێک لە پایگاکانی جێگر لە شاخەکانی بانە سەرقاڵی کار نیزامی بووە.

ناوبراو خەڵکی "خوڕەمئاوا" بووه.

هەتا ئێستا هیچ لایەنێک ئەو شەڕ و دەرگیرییەی لە ئەستۆ نەگرتووە.