کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرجەدارێکی ڕێژیمی ئێران لە سیستان و بەلووچستان کوژرا

13:26 - 1 جۆزەردان 2722

ڕێکەوتی ٣١ی بانەمەڕ، دەرجەدارێکی هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران لە شاری ''گەلوگا''ی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.

ناوبراو لە هێزەکانی فەرماندەیی ئینتزامیی سیستان و بەلووچستان بووە کە شەوی ڕابردوو لە بەردەم ماڵەکەی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.

هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک کوشتنی ئەو کەسەیان وەئەستۆ نەگرتووە.

لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەردەوام شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان هێزەکانی ڕێژیمی ئێران و هاووڵاتییانی بەلووچ دێتە ئاراوە کە لە خۆیدا ئاماژەیە بۆ سەرکوت و زوڵمی ڕێژیم لەو پارێزگایە.