کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرزی "کۆرۆنا" جێگای متمانەی خەڵک نییە

11:29 - 14 گەلاوێژ 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" هاووڵاتییەک بە ناوی "خدر" لە شاری "بۆکان" سەر بە پارێزگای "ورمێ" دوای لێدانی دەرزی "کۆرۆنا" کەوتووەتە کۆما.

ئەو هاووڵاتییە تەمەنی ٦٠ ساڵە و ماوەی چەند ڕۆژ لەمەوپێش دەرزیی کۆرۆنای لێداوە و ٣ کاتژمێر دوای لێدانی ئەو دەرزییه دەست و لاقی لەدەست دەدات و دوای ماوەیک سەری دەماسێت.

ئەو هاووڵاتییە ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری "تەورێز" لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.

هەر لەو پێوەندییەدا پێشتریش لە "بۆکان" ژنێک دوای لێدانی دەرزیی "کرۆنا" گیانی لەدەست داوە.