کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرمانگاکانی گەڕەکەکانی شاری سەقز کەمترین خزمەتگوزاری بە خەڵک دەگەیەنن

16:07 - 4 خەزەڵوەر 2720

سەرەڕای گرانی و کەمبوونی دەوا و دەرمان لە سەردەمی کۆڕۆنادا، زۆربەی دەرمانگاکانی گەڕەکانی شاری سەقز خزمەتگوزارییەکانیان نەتەنیا زیادی نەکردووە بەڵکوو ڕۆژ بە ڕۆژ کەمتر بە ئەو نەخۆشانە ڕادەگەن کە سەردانی ئەو ناوەندانە دەکەن .

بینای ئیداریی ئەو دەرمانگایانە کۆنە و لە باری پاک و خاوێنیشەوە کێشەی هەیە.

دەرمان و هێزی پسپۆڕی کاریان کەمە و زۆربەی کات خەڵکانی هەژار دەبێ چەندین جار سەردانی ئەو ناوەندە بە ناو خزمەتگوزارییانە بکەن هەتا چارەسەرێکی کاتیی بۆ نەخۆشییەکەیان دەست دەکەوێ .

لەماوەی ڕابردوودا زۆربەی ددان پزیشکەکانی ئەو دەرمانگایانە خانەنشین کراون بێ ئەوەی پزیشکێکی دیکە لە جێگایان دابنرێت.

دەرمانگاکانی گەڕەکەکانی "بلواری ئینقلاب ، شانا (دەرمانگای شەککەرڕێز)، حەماڵاوا و تاد" لە شاری سەقز پزیشکی ددانیان تێدا نییە و هەر ئەمەش بووەتە کێشە بۆ خەڵکی هەژار و کەمداهات .

نرخی کێشان یان پڕکردنەوەی ددان لە مەتەبە شەخسییەکانی نێو شاردا زۆر گرانە و زۆربەی خەڵک توانای ماڵییان نییە کە ڕو لە مەتەبە شەخسییەکان بکەن، بۆیە ناچارن پەنا بۆ دەرمانگاکانی گەڕەکەکانی نێو شار ببەن کە بەداخەوە لەو دەرمانگایانەشدا هیچ خزمەتگوزاریەکی ئەوتۆ پێشکەش ناکرێت.