کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرهینەرانی کورد لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی \"بام ایران\" سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

14:06 - 27 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: دەرهێنەر و سینەماکارانی کورد توانیان سەرکەوتنی بەرچاو لە یەکەم خولی فێستیڤاڵی ناوچەیی پووستێر و کورتە فیلمی بانی ئێران بە دەست بێنن.


دەرهێنەر و سینەماکارانی کورد بەشێک لە خەڵاتەکانی یەکەم فێستیڤاڵی کورتە فیلم و پووستێری بانی ئێران کەلە شاری کورد بەڕێوە چوو، بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.
ماڵپەڕی فیلمی دیکۆمێنتاری و کورتە فیلمی ئێران بڵاوی کردەوە، زیاتر لە ٤٠٠ بەرهەم لە پارێزگاکانی زاگرۆس‌نشین بە لێژنەی هەڵسەنگاندی فێستیڤاڵەکە گەیشتبوو.
فیلمی٤٤٤١ رۆژی ژیانم لە دەرهێنانی نەزیر میرزایی ــ فیلمی میلۆدیی بەرد لە دەرهێنانی پەرویز رۆستەمی ــ فیلمی بۆر لە دەرهێنانی سۆران قانعی‌فەر و کورتە فیلمی هاوڕێ‌ لە دەرهێنەری ئەکبەر شەهبازی، خەڵاتەکانی یەکەم فێستیڤاڵی کورتە فیلم و پووستێری بانی ئێرانیان بەدەست هێنا.
فێستیڤاڵی بانی ئێران بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ لە شەهری کورد لە پارێزگای چوار مەحاڵی بەختیاری بەڕێوە چوو.