کوردستان میدیا: دەرهێنەری کوردی فیلمی '' کۆتایی جادە"، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فێستیڤاڵی "بۆخارێستـ"ـی بەدەست هێنا.
خەڵاتی تایبەتی دەرهێنەریی "کریستیەن نێمێسکـ"ـی لە بیست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی خوێندکاری "سینەمایووبیتی بۆخارێست" ئاراستەی ''سۆران ڕەحیمی''، دەرهێنەری کورتە فیلمی "کۆتایی جادە" کرا.
کورتە فیلمی "کۆتایی جادە" لە دەرهێنانی ''سۆران ڕەحیمی'' و بەرهەمی ناوەندی هونەریی کوردستان، دوای وەرگیرانی لە بیست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی خوێندکاری سینەمایووبیتی بۆخارێست، توانی خەڵاتی تایبەتی دەرهێنەریی ئەو فێستیڤاڵە کە بە ناوی "کریستیەن نێمێسک" (Cristian Nemescu)، دەرهێنەری کۆچکردووی ڕۆمانی کراوە، مسۆگەر بکات.
ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ١٣ تا ١٦ی سەرماوەز لە هۆڵی زانکۆی "UNATC"ی بۆخارێست و بۆ خوێندکارانی لقی سینەما بەڕێوە چوو.