کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەروێش "مەحموود ڕەشیدی" باوکی شەهید "خالید ڕەشیدی" لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

16:45 - 23 بەفرانبار 2720

ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، دەروێش "مەحموود ڕەشیدی"، باوکی شەهید "خالید ڕەشیدی"، خەڵکی گوندی "ئێمناباد"ی ناوچەی پێرانی پیرانشار، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دەروێش "مەحموود"، پیاوێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و وەفادار بە ڕێبازی جگەرگۆشەکەی بوو.

شەهید "خالید ڕەشیدی"، ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی "ئێمناباد" لەدایک بووە. پاش پەیوەستبوونی بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەکوو پێشمەرگەیەکی ئازا و بەجەرگ ئەرکە حیزبییەکانی جێبەجێ کردووە.

دەرەنجام شەهید "خالید"، لە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی، لە هێرشی دوژمن بۆ سەر گوندی "لاوین"، لە شەڕێکی قارەمانانەدا کە لە بەیانی هەتاکوو ئێوارە درێژەی کێشا و سەرئەنجام بە شکستی دوژمن و سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە کۆتایی پێ هات، لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەی بە ناوی شەهید "خالید خزری"، خەڵکی گوندی "جەران "، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. گڵکۆی شەهید "خالید" لە "دایە شێخیـ"ـیە.

دەروێش "مەحموود" هەتا دواهەناسە بە ئاواتی هەڵاتنی خۆری ڕزگاریی نیشتمان ژیانی بە سەر دەبرد. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەروێش مەحموود" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.