جێگری دادوەریی دادستانیی گشتیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی دوو شێرکەتی "سامسۆنگ و ئێڵ جی" بەهۆی ئەوەی کە لە بارودۆخی ئەستەمدا خەڵکیان بەجێ هێشتووە ئیزن نادەن کە ئەو شیرکەتانە بگەڕێنەوە ئێران.
"سەعید عومرانی" جێگری دادوەریی دادستانیی گشتیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "ئەو دوو شیرکەتە لە بارودۆخی ئەستەمدا خەڵکیان بەتەنیا هێشتووە و لە بیاڤی دادوەریدا ئێمە ئیزن نادەین ئەو چەشنە شیرکەتانە بێنە ئێران و بە دڵنیاییەوە ئەو دوو ماڕکە ناتوانن لە ئێران چالاکی بکەن".
ساڵی ٩٨ی هەتوای دوو شیرکەتی "ئێڵ.جی و سامسۆنگ" سەر بە وڵاتی کۆرەی باشوور سەرجەم هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئێران پچڕاند و ئیتر ئەو دوو شیرکەتە لە ئێراندا نەمانەوە.
بههۆی گەمارۆکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران، دوو شیرکەتی ""ئێڵ.جی و سامسۆنگ" کەلوپەلەکانی خۆیان لە ئێران نافرۆشن و تابلۆی سامسۆنگ و ئێڵ.جی لەسەر دووکان و فرۆشگاکان کۆ کرایەوە.
ڕێژیم ئەو کاتی ڕایگەیاند خەڵک بە جێگای کەلوپەلی ئەو دوو شیرکەتە دەتوانن "سام و جی.پلاس" بکڕن.