کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان: هێزی پێشمەرگەی شار هاوشان لەگەڵ خەڵکی تێکۆشەری کوردستان نەورۆزیان پیرۆز کرد

15:05 - 2 خاکەلێوه 2721

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە هێزی پێشمەرگەی شار، هاوكات لەگەڵ نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی كوردەواری، هاوشان لەگەڵ خەڵكی تێكۆشەری كوردستان نەورۆزیان پیرۆز كرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە: 

ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە

خەڵكی تێكۆشەری كوردستان

پێشمەرگە قارەمانەكانی گەل

به ئاگاداریی هەموو لایەک دەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگەی شار، هاوكات لەگەڵ نوێبوونەوەی ساڵ و نەورۆزی كوردەواری، هاوشان لەگەڵ خەڵكی تێكۆشەری كوردستان نەورۆزیان پیرۆز كرد و یەكدەنگ و یەكگرتوو بە تایبەت لە شنۆ، ئاودانانی ئیلام، بانە و "نییەر"ی هەمیشە دێموکرات و ... پەیمانی وەفاداری و درێژەدان بە خەباتیان لەگەڵ كوردستانی ڕۆژهەڵات نوێ كردەوە.

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

۲ی خاكەلێوەی۱٤٠٠ی هەتاوی