کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای پەروەردەی حیزب خولێکی سیاسی بەڕێوە برد

12:49 - 15 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: خولێکی سیاسی لە لایەن دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمی کۆتاییی خولی "سیاسیی ئاستی ٢، بەشی یەکەم" لە لایەن دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە بەشداریی ئەندامانی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و مامۆستایان و بەشداربووانی دەورەکە بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە سروودی نەتەوایەتی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی دەستی پێ کرد و دواتر پەیامی دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوە، لە لایەن جێگری دەزگا "هیوا میرزاییـ"ـیەوە پێشکەش کرا و پەیامی بەشداربووانی دەورەش لە لایەن بەشداربووی دەورە "پژمان شەریعەتیـ"ـیەوە خوێندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا، کەسانی یەکەم تا سێهەم "خەلیل ڕەحیمدووست، هایدە سەجادی، پەیام عەلیڕەزایی"، لە لایەن "ڕەحیم مەنگوڕی"، ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە خەڵات کران.

ڕێوڕەسمەکە بە پێشکەشکردنی گۆرانییەک لەژێر ناوی "ئەڵوەن"، لە لایەن بەشداربووی خولەکە "سرێوان ئەحمەدیـ"ـیەوە  و پەزیرایی لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کۆتایی پێ هات.