کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات بۆ مەحکوومکردنی تۆپبارانەکانی ڕێژیمی ئێران گەردەلوولێکی تویتێری بەڕێوە دەبات

12:47 - 29 جۆزەردان 2720

دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، گەردەلوولێكی تویتێری بۆ مەحکوومکردنی دەستدرێژی و هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تۆپبارانکردنی کۆیستانەکانی کوردستان، بەڕێوە دەبات.

مەبەست لەو گردەلوولە تویتێرییە، گەیاندنی دەنگی خەڵکی کوردستان به کۆمەڵگای جیهانییە.

ئەو گردەلوولە تویتێرییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ جۆزەردان کاتژمێر ٢٣:٠٠ بە کاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات، کاتژمێر ٢١:٣٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان و کاتژمێر ٢٠:٣٠ خولەک بە کاتی ئورووپای ناوەندەی بەڕێوە دەچێت.